إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ

ماڵپه‌ڕی فەرمی جەماعەتی ده‌عوەت و ئیسلاح

  • ١ـ هێزی (بصر) :

     هێزێکە لە نەفسی ئینساندا لە ڕێی چاوەوە کار ئەکات، بۆ وەرگرتنی عیلم لە جیهانی بینراو، لە سوننەت و یاساکانی جیهان، ئەوەی بەصەر بەدەستی ئەهێنێ پێی ئەوترێ (علومی تەجریبی){بە تەعبیری قورئان" علومی بەصەری}، واتە کاری کەشف کردنی یاسا سروشتیەکانە، لە قورئاندا :

    بصر بریتی نیە لە چاو (عین) قلب یان فوءاد بریتی نیە لە دڵ، سمع بریتی نیە لە گوێ (اُذُن)، بەڵکو ئەم سیانە سێ هێزن لە هێزەکانی ڕۆح و نەفسی ئینسان ...  (بصر) چاو نیە.

    نووسه‌ر:
    مامۆستا ناسری سوبحانی